بۆ زیاتر كارئاسانی نەخۆشەكان و كەسوكاریان نەخۆشخانەی شار پێداویستییەكانی ئوتێلەوانی بۆ نەخۆش دابین دەكات كە پێكهاتووە لە”سەرین ، بەچتانی ، چەرچەف ، نەعل” كەسەرجەمی ئەم پێداویستیانە بەشێوەیەكی تەندروست ئامادەکراون،
ئومێد هیدایەت بەڕێوەبەری كارگێڕی لەنەخۆشخانەی شار لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی ” تەندروستی” ڕایگەیاندوە: بەهۆی قەیرانی دارایی پێشتر نەخۆش سەرجەم ئەو پێداویستیانەی لەگەڵ خۆی دەهێنا، بەڵام بەبڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەسەر بودجەی گەشەپێدان هەوڵدرا پێداویستی ئوتێلەوانی لەنەخۆشخانەی شار بەشێوازێكی باش و تەندروست دابین بكرێت.
ئومێد هیدایەت گوتوشیەتی: لەئەمڕۆ وە ڕێگە نادرێت هاوڵاتیان لەكاتی هاتنیان بۆ نەخۆشخانەی شار هیچ پێداویستییەكی وەك سەرین و بەتانی و چەرچەفیان پێ بێت و لەنەخۆشخانە بۆیان دابین دەكرێت و سەرجەمیشیان نوێن و دڵنیان لەپاك و خاوێنیان.