ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەفەیسبوك شاسوار عەبدولواحید نوسیویەتی”هەرچی حیزبی تەقلیدی هەیە مانگانە پارەیەکی زۆر سەرف دەکەن لەبەکرێگرتنی بارەگاو دانانی چەند پاسەوانێک و چایچییەک و کارگوزارێک، ئەم بارەگایانە لەشارو شارۆچکەکان و زۆرجار لەگوندەکانیش هەیەو ئەندامەکانی حیزبەکانیش لەم بارەگایانە خەریکی تەکەتول و زەمکردنی یەکترن،
باسی لەوەشکردوە”نەوەی نوێ لەبری ئەوە، پارەی ئەو بارەگاو چەند ئەندامە حیزبیانە دەدات بە پرۆژەی خزمەتگوزاری و چاککردنی رێگاوبان و هاوکاری گەنجان “تەبعەن بەپێی توانای خۆمان و لەبری ئەو پارەیەی کە حیزبەکانی تر دەیدەنە بارەگا”، هەر بۆیە هیچ بارەگایەکمان لەهیچ شارێک نییە، جگە لە ئۆفیسی سەرەکی جوڵانەوەکە،
شاسوار پێشی وایە ئەم كارەی ئەوان “پێی دەڵێن شێوازێکی نوێی سیاسەت و حیزبایەتی لەهەرێمی کوردستان.” و گوتوشیەتی”ئەمە تێپەڕاندنی شێوازی تەقلیدی حیزبایەتییە،
لەکۆتایشدا شاسوار دەڵێت”سیاسەت و حیزبایەتی لەپێناو خزمەتی خەڵک، نەک لەپێناو چەند کادرێک کە لە مەقەڕ چا دەخۆنەوەو خەریکی تەکەتول و زەمی هاوڕێکانیانن لەسەر حسابی بودجەی گشتی.