سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ،لەهۆتێل تایتانیک لەمینانەی بەشداری بەڕێوبەری هاتووچۆی سلێمانی عمیدی مافناس ( فەرەیدون عمر) وبەیاوەری مقدەم بەختیار بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی هاتووچۆی سلێمانی ، لەڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتدا ئامادەبوون ،بەڕێوبەری هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند ؛ کارمانکردووە لەداهاتی هاتووچۆی سلێمانی سەد کورسی جوڵاو بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت دابین بکەین.
وە هەروەها لەوتەیەکی تریدا عەمید فەرەیدون وتی لەئێستادا هەر شۆفێریکی خاوەن پێداویستی تایبەت دەتوانێ سەردانی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی هاتووچۆی سلێمانی بکات بەمەبەستی بەخشینی لۆگۆی تایبەت بەخاوەن پێداویستی تایبەت بۆ ئوتومبێلەکانیان بۆ وەستانیان لەسەر شەقامەکان. ساڵانە هەمووڕۆژێکی ۱۲/۳ یاد و ساڵڕۆژی خاوەن پێداویستی تایبەتە لەجیهاندا ، ئەم ساڵ ئەم یادە “دوو ” ڕۆژ پێشخرا لەسلێمانی.
