به‌رێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،بۆ له‌مه‌ودوا پاره‌ی ئاو له‌و ماڵانه‌ش وه‌رده‌گیرێت كه له رێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه ئاویان بۆ ده‌چێت، دەشڵێ له‌هه‌موو دونیادا هیچ شتێك به‌خۆڕایی نییه و هاووڵاتیش له‌به‌رامبه‌ر ماف‌دا ئه‌ركیشی هه‌یه.
سه‌ربه‌ست عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ئاوی سلێمانی، له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند: “سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ئاوی هه‌رێم، پێشنیازی وه‌رگرتنی بڕه پاره‌یه‌كیان له‌به‌رامبه‌ر پێدانی ئاو به‌تانكه‌ر كردووه له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی تائێستا تۆڕی ئاویان بۆ نه‌چوه و به ته‌نكه‌ر ئاویان بۆ ده‌چێت”.
گوتیشى: “تائێستا ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی تۆڕی ئاویان بۆ ڕانه‌كێشراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو له‌ڕێگه‌ی تانكه‌ره‌وه ئاوی بۆ دابینده‌كردن به‌بێبه‌رامبه‌ر، به‌ڵام بۆ له‌مه‌ودوا هاووڵاتی ده‌بێت مانگانه بڕی (پێنج هه‌زار) دینار بداته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو”.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ئاوی سلێمانی، ئاماژه‌ى بە ئەوه‌ش دا” له‌داهاتوودا له‌ڕێگه‌ی دانانی پێوه‌ر بۆ ئه‌و تانكه‌رانه، نرخی ئاو به‌گوێره‌ی مه‌تر دیاریده‌كرێت و هاووڵاتی پێویسته به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاوه‌ی پێی ده‌درێت پاره بداته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوى سلێمانى”.
ڕاشیگەیاند: “بێگومان له هه‌موو دونیادا هیچ شتێك به‌خۆڕایی نییه و هاووڵاتیش له‌به‌رامبه‌ر ماف‌دا ئه‌ركیشی هه‌یه”.