دانا مەنمی
نوسین زاده‌ی ئازاره نه‌وه‌ک میزاج ،ئه‌گه‌ر نوسین بوه رق و هه‌لچون و سه‌نگه‌ر گرتن ئه‌وا له‌به‌ها زانستیه‌که‌ی له‌ده‌ست ده‌دات ، به‌هه‌مان شێوه‌ش به شیوه‌ی هاوسۆزی و شاردنه‌وه‌ی راستیه‌کان،ره‌فتاره‌کانی پارتی له شاری ههولێرمایهی مه‌ترسی یه بۆ دۆزی گه‌له‌كه‌مان ،شاری هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له‌دوای ۳۱ـی ئابی ۱۹۹٦ و به‌هۆی حوكمی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانیه‌وه له دۆخێكی ئاڵۆزی فیكریدایه و له‌بری خه‌ون و خه‌یاڵ و به‌هاو ره‌وشتی جوان بنه‌ماڵه‌چێتی و ئیرهابی فیكری ده‌خاته ناو ده‌ماغی ئینسانه‌وه ،هه‌موو هه‌وڵێكی پارتی بۆ ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ له‌و شاره‌دا به‌هاكانی له ده‌ست بدات ،كرۆكی مرۆڤ بههاكانیهتی، مرۆڤ كه به‌های نه‌بوو، مانای وایه هیچ كه‌سایه‌تی نیه ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه مرۆڤی زیندوو له‌و شاره‌دا هه‌یه‌و ناتوانێت تاسه‌ر بونه‌وه‌رێكی ترسا‌و ترسێنراو بێت وبههاكانیان پێ گرنگه و شه‌ڕ بۆ مانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه له مانه‌وه‌ی ئه‌و به‌هایانه هه‌ست به پاسیڤی و بێزاری ده‌كه‌ن و ململانێ و خه‌باتێكی توند ده‌كه‌ن بۆ گۆڕین و دروستكردنی دۆخێكی تازه كه خه‌ون و خولیاكانیان بهێننه دی .
گرفتی سه‌ره‌كی له هه‌ولێری پایته‌خت حوكمرانیه‌تی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی یه كه له‌پاڵ لێدان له به‌هاو كه‌رامه‌تی ئینسان پانتاییه‌كانی ئازادی سیاسی و ئازادی ڕادهبرینی Freedom of expression به‌رته‌سك كردووه‌ته‌وه ، ئه‌و ئازادییه‌ی كه له هه‌ولێردا هه‌یه هه‌ناسه‌ی لێبڕاوه‌و په‌كخراوه ، هه‌تا ئه‌و حه‌ماسه‌ته كوردایهتیهش كه پارتی و بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه‌فوكوڵێكی سهرئاوكهوتووی بێ ڕه‌نگ و بۆنه ، پارتی ئامانجی ئه‌وه‌یه كه ته‌عه‌سوبی قه‌ومی له ڕێگای ئه‌و گروپه ئه‌منی و تۆڕه شاراوه حیزبیه راسیستهوه له ناو كۆمه‌ڵگادا بڵاو بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تێروانینی خه‌ڵك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و ده‌رئه‌نجامه خراپه‌كانی ڕیفراندۆم به‌لاڕێدا به‌رێت .
پارتی له هه‌ولێر خاوه‌نی خۆپیشاندانی ده‌ستكرده كه هه‌رجاره‌و بهبهرگێكهوه ویستبێتی شه‌قامی جوڵاندووه دژ به لێدوانی پهرلهمانتارو وه‌زیرو كه‌سایه‌تییه سیاسی و ئاینییه‌كان ژه‌هری خۆی له شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر به‌ناوی كوردایه‌تییه‌وه ده‌ڕێژێت ، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌یشی له كه‌ركوك و گوڵاڵه‌و خورماتوو ده‌دورینه‌وه ! هه‌ركاتێكیش پارتی ویستبێتی جوڵه له شه‌قا ببرێت و كپی بكات دۆخی ئه‌منی شار‌و ئاسایش و ئارامی هێناوه‌ته‌وه به‌رباس فه‌لاقه‌ی چالاكووان و ڕۆنامه‌نوسانی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی شار له ژێر كۆنترۆلدا بێت ، زۆرجارفهزیحهی گرتن و په‌لاماردانی چالاكووانان و رۆژنامه‌نوسان ئه‌ودیوی سنوره‌كانی تیرۆری فیزیكی و فیكری به‌زاندووه.
دواجار پارتی له هه‌ولێری پایته‌خت به‌هێزی چه‌ك و هێزی میلیشیاو ده‌زگای شاراوه‌ی ئه‌منی ژیانی خه‌ڵكی له قاڵبداوهو كار بۆبێدهنگكردنی كۆمه‌ڵگا و به پیرۆزكردنی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و به پاڵه‌وانكردنی مه‌سعود به‌رزانی ده‌كات، له‌پاڵ ئه‌م پیرۆزی و وه‌همی پاڵهوانبونهدا ده‌یه‌وێت له ژێرناوی كوردستانێكی به‌هێز ! هه‌ژموون و قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بگوازێته‌وه بۆ زۆنی سه‌وز و به‌ده‌ردی هه‌ولێری به‌رێت ، پارتی ده‌یه‌وێت ئه‌و باوه‌ڕه‌مان لادروست بكات كه مه‌سعود به‌رزانی واحید لئهحهدهو شایه‌دی بده‌ین كه مه‌سعود به‌رزانی فریادره‌سه! له‌كاتێكدا كه مه‌سعود به‌رزانی به هه‌موو ئیمكان و قووه‌تی زاتی و ماددی و سیاسییه‌وه ته‌مویلی میدیایی (شه‌ڕه جنێو)ی ناو پارتی و شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنه‌كانی لایه‌نه‌كان ده‌كات .