پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ئازاد تۆفیق ئاشكرای كرد 9 ژماره‌ی تابلۆی نایابی ئۆتۆمبێل له زیادكردنێكی ئاشكرادا ده‌فرۆشن،هه‌موو هاوڵاتیەك مافی به‌شداری داشکاندنەکەی هه‌یه.
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگاكه ڕایانگه‌یاند: له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا بڕیاری فرۆشتنی 9 ژماره‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێل دراوە به شێوه‌ی زیادكردنی ئاشكرا.
بەگوێرەی نووسراوێك كە وێنەیەكی دەست ماڵپه‌ڕی ڕووماڵ كه‌وتووه و واژۆی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجەی بەسەرەوەیە، 9 ژمارەی نایابی ئۆتۆمبێلی پارێزگای ھەڵەبجە لە ژمارە 1 تا 9 بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشرێن.
لە نووسراوەكەدا ھاتووە: “بۆ جاری یەكەم بەھەماھەنگی ھاتووچۆی ھەڵەبجە ژمارە نایابەكانی (1،2،3،4،5،6،7،8،9) جۆری تایبەت بە رێگەی زیادكردنی ئاشكرا بەپێی یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكەكانی دەوڵەت بە ژمارە 32ی ساڵی 1986 بەپێی ئەم مەرجانەی خوارەوە ده‌فرۆشێت،
1- ھەر كەسێك ئارەزووی بەشداری كردنی ھەیە پێویستە لە ماوەی 20 رۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەڵەبجە بكات و ناوی خۆی تۆمار بكات، دوا بەروار 15/9/2019.
2- پێویستە بەشداربوو پێش دەستپێكردنی زیادكردنەکە بارمتە (تامینات) بە رێژەی 20% نرخی خەمڵێنراو بۆ ھەر ژمارەی تابلۆیەك دابنێت كە بەشداری لە زیادكردنی ئاشكرای ئەو ژمارەیەی تێدا دەكات.