به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی به‌مۆی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات كه توانای كاری خۆبه‌خشیان هه‌یه بڕوانامه‌ی ناوه‌ندی به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یان هه‌یه ده‌توانن فۆرمی دامه‌زراندن پڕبكه‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی به‌مۆ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه كۆپێكی ده‌ست ماڵپه‌ڕی ڕووماڵ كه‌وتووه،داوا له هاوڵاتیانی دانیشتوی ناحیه‌كه ده‌كات كه بڕوا نامه‌ی ناوه‌ندی به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یان هه‌یه فۆرمی دامه‌زراندن پڕبكه‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی به‌مۆ ده‌ڵێ:” دامه‌زراندنه‌كه خۆبه‌خشانه‌یه و له ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 24-7-2019 ده‌ست ده‌كه‌ین به‌دابه‌شكردنی فۆرمه‌كان.
هه‌ر له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه،كاری خۆبه‌خشی ده‌بێته بنه‌مای دامه‌زراندنی گرێ به‌ست یان هه‌میشه‌ی هه‌ركات درگای دامه‌زراندن كرایه‌وه حكوومه‌ت كارمه‌ندی بۆ دامه‌زراندن.
دامه‌زراندنی كارمه‌ندی خۆبه‌خش بۆ ته‌واوی ئه‌و ده‌زگا و دایرانهی حكوومه‌ته له ناحیه‌كه میلاكاتیان كه‌مه و پێویستیان به‌كارمه‌ند هه‌یه.