هه‌ڵه‌بجه: 450 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر كه‌س و كاری شه‌هیدان دابه‌شده‌كرێت
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له 16/3 ئه‌مساڵ كۆبوینه‌ته‌وه له باره‌ی چاره‌نوسی ئه‌و 450 پارچه زه‌ویه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانی كیمیاباران،به‌ڵێن دراوه له زووترین كات زه‌وی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان دابین بكرێت.
لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه،به‌ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی ڕایگه‌یاند:” له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر چاره‌نوسی زه‌وی 450 خانه‌واده‌ی شه‌هیدی كیمیاباران كۆبوینه‌وه پێمان ڕاگه‌یه‌ندرا ئه‌و زه‌ویانه‌ی له ساڵانی پێشوو بۆ كهسوكاۆی شه‌هیدان دیاری كرابوون، هیچ بنه‌مایه‌كی یاساییان نییه،ئهوزهویانه دراوه به كه‌سوكاری شه‌هیدان،دراوه‌ته‌وه به دوو بۆ سێ كه‌سی تر،بۆیه ئێستا ئه‌و زه‌ویه‌ی جارێكی تر بۆكه‌سوكاری شه‌هیدان دیاری كراوه له‌سه‌ر نه‌خشه دیاری كراون.
لوقمان عه‌بدولقادر وتیشی:” له دواترین قسه‌مان له‌گه‌ڵ جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به‌ڵێن دراوه به‌زوترین كات ده‌ستبكرێت به‌دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدانی كیمابارانی هه‌ڵه‌بجه،ئێستا 450 كه‌سوكاری شه‌هیدن،فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیان هه‌یه،وه 250 كه‌سوكاری شه‌هیدی تریشمان هه‌یه تاوه‌كو ئێستا فه‌رمانی وه‌رگرتنی زه‌ویان نییه.