ڕۆژی۱۲-۸-۲۰۱۹هێرش کرایە سەرکۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە گەڕەکی دۆرەی خۆرئاوای بەغداو ئەنبارێکی پڕچەکو چۆڵی هێزەکانی حەشدی شەعبی تەقێنرایەوە،
کاتژمێر ۳۰-۱شەوی دواتر کەناڵی سکای نیوزی ئەمریی ڤیدیۆی تەقینەوەی کۆگاکەی بڵاو کردەوەو ئیسرائیلی بە پەلاماردەری ئەو هێرشە زانی،بەڵام میدیاکانی عێراق لەزاری بەرپرسانی وڵاتەوە گواستیانەوە گوایا بەهۆی ڕوداوێکی نەخوازڕاوەوە تەقینەوەکە ڕویداوە،
هاوکات نیوەڕۆی ئەمڕۆ وتەبێژێکی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە؛ئەمریکا لەپشت تەقینەوەکەوە بوەو لەڕابردوشدا لە ناوچەی سەلاحەدین پێشینەی ئەو هێرشکردنانەی هەیە،
لەئێستەدا زۆرێک لەبەرپرسانی عێراقی دانیان بەوەداناوە کەهێرشەکە لەلایەن فڕۆکەی F35 ئیسرائیلیەوە بەپشتیوانی ئەمریکا ئەنجامدراوە بەگومانی ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێرانیش لەو نزیکانەدا بونی ڕاستەقینەیان هەیە،
هاوکات سوفیان سامەڕایی بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی بەغداوبەها ئەعرەجی جێگری پێشوی وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش جەخت دەکەنەوە کەهێرشەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە.