دوابەدوای هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆسەر بنکەو بارەگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گروپە کانی نزیک لەو وڵاته،لەخاکی سوریادا،
شەوی ڕابردو لەڕێگەی کۆمەڵێک فڕۆکەی F35وە،ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بنکەی سەربازی “المزە”و “عقربا” لەدیمەشقی پایتەختی سوریاداو بەگوێرەی ئاژانسەکان “۲۷”چەکدار کوژراون کە “۱٥”چەکداریان سەربە سوپاکەی ئەسەدی ڕژێمی ئەو وڵاتەن و “۸”چەکداری دیکەیان سەربە هێزەکانی سوپای قودسی کۆماری ئیسلامی ئێرانن و “۳”چەکداری دیکەشیان سەربەهێزەکانی حزبواللەی لوبنانین،
شایانی باسە ئەم هێرشەی ئیسرائیل چەند ڕۆژێکی کەم لەپاش تەقینەوەکانی نێو کۆگاکانی حەشدی شەعبی دێن کەلەبەغدادو سەلاحەدیندا ڕویان داو زوربەی لایەنە عێراقیەکان پەنجەی تۆمەتیان بۆ ئیسرائیل ڕاکێشا،کە بکەری سەرەکی لێدانی بنکەو بارەگاکانی حەشدی شەعبیە لەعێراقدا،
هاوکات وتەبێژی سەرۆکی ئیسرائیل لەلێدوانێکدا بۆ “سی ئێن ئێن”ڕایگەیاندبووکە؛تائێستە هەڵوێستی وڵاتەکەی ئاشکرانەکراوە لەسەر هێرشەکانی سەر عێراق بەڵام ئاشکراشیکرد کە وڵاتەکەی دەستکراوەیە بۆڕوبەڕوبونەوەی هێزەکانی ئێران و گروپەکانی نزیک لەو وڵاته لەهەرشوێنێکی ناوچەکەدا.