دیمەن ئیسماعیل
ئەمڕۆ لەلایەن بەرێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری هێرش کرایە سەر مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیک لە سلێمانی بە وتەی مامۆستاکە هیچ کێشەیەک لەنێوانیان نەبوە.
مامۆستا فەرویدون فەیزوڵا،مامۆستالەبەشی کارگێری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە سایتی “روومال”ی راگەیاند :”ئەمرۆ کاتژمێر 9:30 رۆشتمەوە بۆ دەوام بۆ تەقدیم کردنی خوێندکەم بەلام لەلاین بەرێوەبەری کارگوزارەکەوە هێرش کرایە سەرم”
رونیشیکردەوە :”ئوتۆمبێلەکەم لە شوێنی وەستانی ئوتومبێلەکەدا وەستاندبو ،سەیارەکەشم ئارمی زانکۆی پێوەبوە ،لەپرسگە پێیان وتم لایبەم بەلام 3 سەیارەی تری لێبو بەردەم و دواشم گیرابوو بۆئەوەی ئۆتۆمبێلەکەم لەوێ لابەم،رۆشتم ئیشەکەم بکەم و بگەرێمەوە”
ئاماژەی بەوەش دا :”لەو کاتەی رۆشتم بەرێوبەری خزمەتگوزاری بەدوام دا گەرا،رۆشتمە سەرەوە لەوێ بینیم،پێی وتم ئۆتۆمبێلەکەت لابرد؟وتم ئێستا لایدەبەم پاشان پێی وتم هەرچیم وت دەبێ بەقسەم بکەی سوچی سەیارەکەی کێشا بە بناگوێم د،بۆ جاری دوم لەپێش ژوری بەرێوەبەری زانکۆ یەکمان دی بە پێش چاوی دا کەلەیەکی لە لوتم دا،لەئێستادا لوتم ئازاری هەیە،پشتەگوێم سور بوەتەوە”
ئەم روداوە بەبەرچاوی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رویداوە لەهەمان کات دا ئەو کەسەی لە مامۆستاکەی داوە ، دوساڵ پێشتر شۆفێری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بوە ،لەئێستادا بەرێوەبەری بەشی خزمەتگوزاریە لەزانکۆی سلێمانی.
بە وتەی ئەو مامۆستا ئەگەر هێزێک لە پشتی نەبێ چۆن دەوێرێت کاری وابکات.
دوابەدوای ئەم روداوە مامۆستاکە سکالا لەبنکەی ئیبراهین ئەحمەد دەکات بۆبەدواداچون بۆ ئەم کێشەیە،بەلام لەلایەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی داوای لێدەکرێت سکالاکە بکشێنێتەوە لیژنە پیک بهێنن بەدواداچون بکەن.
ئەو کەسەی لە مامۆستاکەی داوە ناوی “دانا محمد”ە بە وتەی مامۆستاکە هیچ کێشەیەک لەنێوانیان نەبوە.
لەئێستادا لیژنە پێک هێنراوە بۆ بەدواداچون بۆ ئەم بابەتە مامۆستاکەش داوای مافی خۆی دەکات بەدواداچونی بۆبکرێت!