لەیەکێک لەشارەکانی ئەندەنوسیادا سەرۆکی شارەوانی ئەو شارە لەڕێگەی پرۆژەی هاندانەوە کۆمەڵێک هێڵی نوێی گواستنەوەی خستۆتەگەڕ بۆگواستنەوەی هاوڵاتیانی شارەکە،بەڵام لەبری وەرگرتنی پارەدا،ڕێژەیەک بتڵی نایلۆن و پلاستیک لەوکەسانە وەردەگرێت،
سەرۆکی شارەوانی ئەو شارە پێی وایە لەڕێگەی ئەم بیرۆکەیەوە توانیویەتی زۆرئامانجی گەورە بەدەست بهێنێت لەوانەش هاندانی هاوڵاتیان بۆڕاگرتنی خاوێنی ناو شارو کەمبونەوەی هۆکارە کانی گواستنەوەی کەسی و کەمبونەوەی خەرجیەکانی شارەوانی لەو پێناوەدا.