لەچوار چێوەی چاکسازیەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا پاسەوانی بەرپرسەکانیش خرانە ئەجێندای کارەوە،
عەقید سەران لەتیف نەجم،
بەڕێوەبەری پۆلیسی پاسەوانیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت؛
پێدانی پاسەوان بە بەرپرسان، لەچوارچێوەی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆدایەو هەر بەرپرسێك ڕێنمایی پێدانی پاسەوان نەیگرێتەوە، پاسەوانەكانی دەخرێنەوە سەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس،
عەقید سەران دەشڵێت: “ژمارەیەكی زۆر پاسەوانمان لە بەرپرسان وەرگرتۆتەوە.
كە وادەی پێدانی پاسەوان پێیان كۆتایی هاتبوو، وە سەرجەمیشیان خراونەتەوە سەر میلاكی پۆلیسی لەئێستەدا
شایانی باسە لەچوارچیوەی بڕیارە یەک لەدوای یەکەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیراندا،بڕیاریش درا ئۆتۆمبێلی فەرمانگەکان لۆگۆی تایبەتی حکوومەتیان پێوە بکرێت ولەدەرەوەی کاری حکومی بەکار نەهێنرێن لەلایەن بەڕێوەبەرو بەرپرسی فەرمانگەکانەوە بەپێچەوانەوە ڕوبەڕوی سزای یاسایی دەبنەوە.