دیمەن ئیسماعیل
هەوالی مردنی جوتیارە نمونەیەکە لە تۆرە کۆمەلایەتیەکان بلاو بویەوە ،بەلام لە لێدوانێکی تەلەفۆنی دا ئەو جوتیارە مردنی خۆی رەت کردەوە.
ئەمرۆ دەنگۆی مردنی ئازاد محمد لە تۆرە کۆمەلایەتیەکان بلاو بویەوە بەلام وەک خۆی دەلێت تەندروستی زۆر باشە.
ئازاد محمد،تەمەن 45 سال،دانیشتوی هەلەبجەیە بە جوتیارە نمونەیەکە ناسراوە ماوەی 35 سالە کاری جوتیاری دەکات بە سایتی “روومال”ی راگەیاند :” تەندروستیم زۆر باشە ئەو هەوالەی لە تۆرە کۆمەلایەتیەکان بلاو بوەتەوە دورە لە راستی”
وتیشی :”من هەوادارێکی زۆرم هەیە لەوانەیە بەهۆی ئەو خەلکە زۆرەی لە پشتمن بۆ لایک و کۆمێنت هاولاتیان ئەو کارەیان کردبێت”
ئەوەشی وت :” بە زەبری قسە لەلایەن هاورێکانمانەوە توانیمان ئەو پۆستانە رەش کەینەوە لەفیسبوک کرابون”