ئەمڕۆ ۲۱ساڵەێ دامەزراندنی دادگای لاهاییە لە ڕۆما تۆڕی هاوپەیمانی ڕێکخراوەکان کە لە ۳٥۰ ڕێکخراو پێکهاتووە لە گردبونەوەیەکدا داوا دەکات عێراق ببێتە ئەندام لە دادگاکە.
ئەیاد کاکەیی ئەندامی هاوپەیمانی ڕێکحراوەکانی کوردستان بەماڵپەڕی ڕووماڵی ،ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ ۲۱ساڵ بەسەر دامەزراندنی،دادگای لاهای لە ڕۆما تێدەپەڕێت،ئێمە وەک هاوپەیمانی ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە ۲۱ساڵیادی دامەزراندنی، دادگای لاهای لە ڕۆما گردبوونەوەیەکمان لە هەولێر ئەنجامدا داوا دەکەین،عێراق واژوو لەسەر پەیمان نامەی ڕۆما بکات، ببێتە ئەندام لەو دادگایە.
ئەیاد کاکەیی وتی:” بۆ ئەوەی گەلی کورد جینۆسایدی هاوشێوەی ئەنفال هەڵەبجە و بارزانییەکان و ئەنفال گەرمیانییەکان و قتڵووعامی یەزیدییەکان،بەسەردا نەیەتەوە،دەبێت عێراق لە ژێرچاودێری ڕقابەی نێودەوڵەتی بێت،داوا دەکەین عێراق ببێت ئەندام لەو دادگایە.
کاکەیی وتی:”داوا لە ئەندامانی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، فشار لەسەر حکوومەتی عێراق بکەن بۆ ئەوەی واژوو لەسەر پەیمان نەمەکە بکات سیستی نەکات لە نەبوونی بە ئەندام لەو دادگایە”.
ناوبراو دەڵێ:” پێویستە حکوومەتی هەرێم پابەندی بڕیارەکانی دادگای لاای بێت هەرکەس داواکراوبو دەستگیر بکرێت.
لە مێژووی دروست بوونی حکومەتی عێراق لە ساڵی ۱۹۲۱ چەندین تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی و قەتڵو عام بەرامبەر گەلی کورد لە لایەن حکوومەتە،یەک لە دوایەکانی عێراق و گروپە تیرۆریستییەکانەوە.
فواد تەها وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفال کراونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی ڕووماڵی ڕاگەیاند:” یەکێک لەوپرسانەی ڕووبەڕوومان دەبێتەوە بۆ ناساندنی جینۆسایتی گەلی کورد، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئینتیما نەکردنی حکوومەتی عێراقە بە دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان و واژۆ نەکرنی،ڕێکەوتن نامەی بنەڕەتی ڕۆما،داوا دەکەین عێراق ڕێکەوتن نامەکە واژو بکات ببێتە ئەندام لە دادگای تاوانەکان،ئەو کەسانەی تاوانییان بەرامبەر بە گەلەکەمان کردووە بەسزای خۆیان بگەن و تەواوی تاونەکان دەرحەق بەگەلەکەمان بە جینۆسایت بناسرێت.
تەها زیاتر وتی:” هەموو پشتیوانێکی داوای ڕێکخراوەکان دەکەین پێویستە حکوومەتی عێراق واژوو لە سەر پەیمان نامەی دادگای لاهای بکات.