هەپەکە لەبارەی چالاکی گەریلاکانیان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
ڕۆژی دووشەممە, ۱۳ أغس ۲۰۱۹ – ۱۲-۱۷
گەریلاکانی هەپەگەو یەژاستار لەچەلێ چالاکیان ئەنجام دا،
ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی هەپەگەو یەژاستا
دەقی ڕاگەیەنراوەکە بەمشێوەیەیە:
لەچوارچیوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگێڕ و شەهید ڕۆنیا، هێزەکانی ئێمە لە ١١-٨ کاتژمێر “٢” لەناوچەی چەلێ-ی سەربەجۆلەمێرگ چالاکیەکیان لەسەر گردی کوردینە لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجام دا، تیایدا گورزی قورس لەبارەگاکانی تورک درا، ژمارەی کوژراو بریندارەکانی دوژمن تائێستا نەزااراوە،
گەریلاکانی یەژاستار لە “١٠”ی ئەم مانگەدا کاتژمێر “١٠” لەناوچەی چەلێ-ی سەربەجولەمێرگ لەگردی ستونە چالاکیەکیان بە چەکی قەناس لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجام دا، لەم چالاکیەشدا ژمارەی کوژراو بریندار نەزانراوە،
هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمەکانی پاراستنی میدیا-یان بۆردوومان کرد،
فڕۆکەشەڕکەرەکان لەشەوی “٩”ی ئاب دەوروبەری گوندی یەکمالێ-ی هەرێمی گارە، خانتورێ-ی هەرێمی هەفتانین-یان بۆردوومان کرد.
لە”١٠”ی ئابیشدا، فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورک کاتژمێر “٣” ناوچەکانی کونشکا، ساجاو جیلۆی بچووک سەربەهەرێمی زاپ-یان بۆردوومان کرد.