لەئەنجامی گەڕان و پشکنینی لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەت و تەندروستیدا توانرا دەست بەسەر بڕێک مەوادی جوانکاری ئافرەتاندا بگیرێت،
لەڕاگەیەندراوێکدا لیژنەهاوبەشەکانی سەربەقایمقامیەتی هەڵەبجەدا هاتوەکە؛ئه مڕۆ به رواری ۲٥ ئابی۲۰۱۹ لەپارێزگای هەڵەبجە لە پاش گه ڕان و بشکنینی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت وتەندرستی شارەکەدا توانرا دەست بگیرێت بەسەر ۱۲۷ پارچە مەوادی ماوە بەسەرچودا کەبۆ جوانکاری ئافرەتان بەکار دەهێنرێت،
هاوکات خاوەنی هەریەک لەکۆگاکان ڕوبەڕوی یاسا دەکرێنەوە لەئایندەدا لەهەمبەر ساغ کردنەوەی ئەو مەوادانەی کە لەڕوی تەندروستیەوە بەسەرچون و شیاوی بەکارهێنان نین.