وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا باس له واده‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته له ئه‌فغانستان ده‌کات.
مایک پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که وڵاته‌که‌ی هه‌وڵ ده‌دات پرۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له ئه‌فغانستان پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2020 ده‌ست پێ بکات.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه که دوناڵد تره‌مپ نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا له ساڵی 2020 ژماره‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کان له ئه‌فغانستان که‌م بکاته‌وه.
پۆمپیۆ ڕایگه‌یاندووه که له لایه‌ن دوناڵد تره‌مپه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته فه‌رمانم پێکراوه.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز ڕایگه‌یاندووه، واده‌ی دیاریکراوی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ئه‌فغانستان له کاتێکدا بڵاو ده‌بێته‌وه که ئه‌مریکا ویستی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خولێکی نوێی دانوستانی له گه‌ڵ گرووپی تاڵیبان هه‌یه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو ڕایگه‌یاند که پۆمپیۆ له وتووێژی تهلهفوونی له گه‌ڵ ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆک کۆماری ئه‌فغانستان سه‌باره‌ت به خێراتربوونی هه‌وڵه‌کان بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕ گه‌یشتووه‌ته ڕێکه‌وتن./.