بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاندووە کە کۆتایی مانگی داهاتوو دەست بە ساڵی نوێی خوێندن دەکرێت.
دڵشاد عومەر ڕایگەیاندووە کە خوێندنی ئەمساڵ جیاوازە و لە ژێر ڕێنماییە تەندرووستییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت.
ناوبراو سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن زانیاری زیاتری خستەڕوو و وتی کە ئەگەرێکی زۆرە کۆتاییەکانی مانگی ئەیلول دەست بە ساڵی نوێی خوێندن بکرێتەوە.
وتیشی ئەگەر لە پۆلەکاندا ڤایرۆسەکە بڵاو ببێتەوە ئەوا هەر پۆلێک دەکرێتە دوو پۆل و دەستکاریی پرۆگرامەکان دەکرێت بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا./.
