له‌تیف نێروه‌یی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیی یه‌کێتیی نیشتمانیی كوردستان، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری توند به سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌دات له‌وه‌زیاتر یه‌كێتییه‌كانی بادینان فه‌رامۆش نه‌كه‌ن و به چاوی بچوك سه‌یریان نه‌كه‌ن.
لەتیف نێرەوەیی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ، كه كۆپێكی ده‌ست ماڵپه‌ڕی ڕووماڵ كه‌وتووه، ڕای گەیاند: “بەداخەوە بەشێك لە هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە چاوێكی جیاواز و زۆر بچووكەوە مامەڵە لەگەڵ پشك و مافی كادیرانی بادینان دەكەن و فەرامۆشكردن و ناعەدالەتییەكەیان بەرامبەر بە بادینان گەیشتووەتە ئاستێك كە نەك هاوسەنگیی دەڤەری و شەراكەتی ڕاستەقینەی دەڤەرەكە رەچاو ناكرێت، بەڵكوو لە هەندێک ئۆرگانی حزبی و دامەزراوە حكومییەكان ریژەی بەشداریی هەڤالانی بادینان 0% ئه‌وه‌ش قبوڵ كراونییه.
نێره‌وه‌یی له درێژه‌ی ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌ڵێ:” وه‌ك كادیرێكی یه‌كێتی له ده‌ڤه‌ری بادینان ناتوانم زیاتر ویژدانی خۆم ئه‌شكه‌نجه بده‌م و بێده‌نگبم له و ناعهدالیهتهی هه‌یه، بۆیه لە رۆژانی داهاتوودا بە بەڵگە و داتاوە رای گشتیی یەكیتی لەو فەرامۆشكردن وناعەدالەتییە ئاشنا دەكەم.
گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی جەخت لەوەش دەکاتەوە: “پیویستە ئەو راستییەش لەبیر نەكەین كە بادینان واتە (دهوك، نەینەوا و شەنگال)، چەندە گەورە و گرنگ وستراتیجییە ئەوا كادیرانی ئەو دەڤەرەش ئەوەندە گەورە و خاوەن ئیرادە و پشوودریژ و خۆڕاگرن و شایستەی پشك و مافی خۆیانن لە ئۆرگانە حزبی و دامەزراوە حكومییەكاندا و بەردەوامبوون لەسەر ئەو فەرامۆشكردن و ناعەدالەتییە ناهاوسەنگە لەگەڵ رێبازی هەڤاڵ مام جەلال.