گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی میدیاییدا رایگه‌یاند: “كاروباره‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و پێده‌چێت ئه‌مڕۆ سیڤی كاندیده‌كانی پۆسته وه‌زارییه‌كانی كابینه‌ی نوێ راده‌ستی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت”.
مه‌حموود محه‌ممه‌د گوته‌بێژی پارتی گووتی: “په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند رۆژێكی پێویسته بۆ بینین و هه‌ڵسه‌نگاندنی سیڤی كاندیده‌كان، به‌ڵام تا رۆژی چوارشه‌ممه پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی دێت و له په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ی پێده‌درێت”.
مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌و ناوانه‌ی وه‌ك كاندیدی پارتی له میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی پشكی پۆسته‌كانی پارتی بڵاوكراونه‌ته‌وه، پشتڕاست نه‌كرده‌وه و رایگه‌یاند: “ئه‌و لیسته راست و درووست ده‌بێت كه پارتی دیموكراتی كوردستان به فه‌رمی رایده‌گه‌یێنێت”.
ده‌رباره‌ی بارودۆخی كه‌ركووكیش گووتی، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی پرسی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی پارێزگاكه یه‌كلایی بكرێته‌وه و چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی بدۆزرێته‌وه”.