وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە شاندی نێردراوی مستەفا کازمی لە تاران دۆسیەی ئەمنی عێراقی لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی تاوتوێ کردووە.
حەسەن نازم وتی کە ئامانج لە ناردنی ئەو شاندە بۆ تاران تاوتوێکردنی دۆسیەی ئەمنی عێراق بووە.
ناوبراو وتی کە لە عێراقدا چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەت هەیە کە دەبێت دانوستانی لە سەر بکرێت، هەندێک وڵاتیش کاریگەرییان لە عێراقدا هەیە و دەبێت لە گەڵ ئەوانیش بگەینە لێک تێگەیشتن./.
