بەپێی دوایین لێدوانی فەرمی حكوومەتی هەرێم لەسەر چارەنووسی موچە پاشەكەوتكراوەكانی موچەخۆران،وتەبێژی حکوومەت دەڵێت مەزەندە دەکرێت لەنێوان “۸” بۆ “۹” ملیار دۆلاردابێت،
بەڵام بەگوێرەی بەدوادا چونێکی کەناڵی ئێن ئاڕتی کە لە ڕابردودا بڵاوی کردۆتەوە حکوومەتی هەرێم زیاتر لە ١٧ ملیار دۆلار، قەرزاری موچەخۆرانە لە ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠١٩، كە ئەم “١٧” ملیار دۆلارە بەشی موچەی “٢٣” مانگی موچەخۆرانە بە موچەی تەواوەتی،
سەبارەت بە موچە پاشەكەوتكراوەكان، وتەبێژی حكوومەت دەڵێت، ئەو پارەیە حكوومەتی عێراق لە خەڵكی بڕیووە، خۆ ئەوان لە خەڵكیان نەبڕیوە، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی کە حكوومەتی عێراق قەرزاری موچەخۆرانی هەرێمە نەك حكوومەتی هەرێم،
شایانی بیر هێنانەوەیە لەڕابردودا و لەدەیان لێدوانی جیاوازدا بەرپرسانی هەرێم ڕایانگەیاندبوو کە،مووچەی پاشەکەوتی فەرمانبەران نافەوتێت و حکوومەتی هەرێم لێی بەرپرسیارە.