لەلێدوانێكدا بۆ سایتێکی سەر بە حزبەکەی وتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و ھەڵەبجە گوتی؛” لایه‌نه ئه‌منییه‌كان و ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌كانی سلێمانی ئه‌ركیانه روونكردنه‌وه بده‌ن و ئه‌و ده‌ستانه ئاشكرا بكه‌ن، كه ده‌یانه‌وێت ئاژاوه بنێنه‌وه.
وتە بێژەکە گوتیشی: پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و ده‌ستانه بدۆزنه‌وه، كه ده‌یانه‌وێت ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌و بنه‌مایانه لاواز بكه‌ن، كه حكوومه‌تی به‌هێزی له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت و ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جدی له‌و رووداوه بكه‌ن،
عەتا شێخ حەسەن ئەوەشی گوت کە؛” ته‌قه‌كردن له باره‌گای لقی چواری پارتی په‌لاماردانی سه‌روه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستانه له سلێمانی و پارتی به‌شێكی دانه‌بڕاوه له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی سلێمانی و ٪۱۲ی خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌نگی به پارتی داوه،
هاوکات دووپاتیكرده‌وه، ئه‌ركی پاراستنی باره‌گا و گیانی به‌رپرسان و كادیرانی پارتی له سلێمانی له ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منییه‌كانه.
ئاشكراشیكرد، پارتی له سلێمانی سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كات و ده‌بێت به‌دواداچوونی جددی بكرێت.