وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووە کە ئەم بزوتنەوەیە لە پرەنسیپ و بەرنامەکانی نەوشیروان مستەفا دوور کەوتووەتەوە.
عەدنان عوسمان لە چاوپێکەوتنێکدا وتی کە هیوادارین پاش خۆڕێکخستنەوە بتوانین نزیک ببینەوە لەو بەهایانەی کە نەوشیروان مستەفا بڕوای پێیان هەبوو.
ناوبراو بە ئاماژە بە کارنامەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە بەم ڕاگیرانی جوڵەی بازاڕ و پێنەدانی مووچە و کەمی خزمەتگوزارییەوە، کەس نییە لەم کابینەی حکومەتی هەرێم ڕازی بێت.
عەدنان عوسمان وتی کە لە سەدا 10 ی داواکارییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ چاکسازی جێبەجێ کراوە./.
