له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئیش له‌سه‌ر به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی ده‌روازه‌ی بازرگانی شۆشمێ ته‌وێڵه و مه‌رزی پشته، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره ده‌ڵێ، حكوومه‌تی عێراق نوسراوی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران كردووه،به‌مه‌به‌ستی به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزی شۆشمێ تهێڵه.
له‌وباره‌وه حه‌مید بارام به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره، بە ماڵپه‌ڕی ڕووماڵ،ی ڕاگەیاند “دوو جار وه‌فدی باڵای حكوومه‌تی عێراق كه له ۹ وه‌زاره‌ت پێكهاتوون سه‌ردانی مه‌رزی شۆشمێ ته‌وێڵه‌یان كرد، ڕاپۆرتی كۆتایی خۆیان نوسی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه مه‌رزی شۆشمێ ته‌وێڵه، بكرێته مه‌رزێكی نێوده‌وڵه‌تی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران”.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه چواره‌م پارێزگای كوردستانه،تائێستا هیچ مه‌رزێكی ڕەسمی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه مه‌رزی پشته‌و شۆشمێ ته‌وێڵه‌یه،كه نافه‌رمین له‌گه‌ڵ چه‌ندین مه‌رزی بازرگانی لاوه‌كی.
حه‌مید بارام، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:” حكوومه‌تی عێراق ڕەزامەندبووه له‌سه‌رئه‌وه‌ی مه‌رزی شۆشمێ ته‌وێڵه بكرێته مه‌رزێكی فه‌رمی نێوده‌وڵه‌تی، پێشمان ڕاگه‌یه‌ندراوه كه حكوومه‌تی عێراق، نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كردووه،كه مه‌رزی شۆشمێ ته‌وێڵه بكرێته مهزێكی نێوده‌وڵه‌تی، ئێرانییه‌كانیش پێیان باشه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره وتیشی:” تەواوی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه پێویسته لهمهرزێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت به‌هاوكاری حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ مهرزهكهمان دابینكردوو”.
بارام بڕوای وایه،له‌گه‌ڵ به‌فه‌رمی ناساندنی مه‌رزی شۆشمێ ته‌وێڵه، سودی زۆری ده‌بێت هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته خاوه‌نی ده‌روازی نێوده‌ڵه‌تی بازرگانی،هه‌لی كار و بووژانه‌وه‌ی ئابوری زۆری ده‌بێت بۆ سنوری پارێزگاكه”.
ناوبراو زیاتر وتی:”له پاش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان وه‌فدێكی باڵای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات،له‌باره‌ی زووتر په‌له‌كردن له به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزه‌كه”.