وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر موچه‌ی 13 هه‌زار كه‌مئه‌ندام بڵاوده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕونكردنهوهیهكیدا كه كۆپیەكی بۆ ماڵپه‌ڕی ڕووماڵ نێردراوه،تێیداهاتووه وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی پێكهێناوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موچه‌ی 13 هه‌زار كه‌مئه‌ندام،بۆكارئاسانی له ڕێگه‌ی پسوڵهیهكهوه تایبه‌ت به پێدانی مووچه‌كانیان به‌ڵام هه‌وڵێك هه‌یه بۆ تێكدانی پڕۆسه‌كه.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی-یەوە
دوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، سەبارەت بە گەراندنەوەی مووچەی بڕاوی كەمئەندامان. ئەم لیژنانەی ئێستا دروستکراون، لە ژێرچاودێری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدان و تەنها بۆ کارئاسانی دروستکردنی پسوڵەیەکە كە تایبەتە بە مووچەکانیان، بۆ ئەوەی کە پارە گەیشتە بانکەکان هیچ کێشە و گیروگرفتێکیان بۆ دروست نەبێت.
بەڵام بەداخەوە هەوڵێک هەیە بۆ تێکدانی پڕۆسەکە کە هیچ لە بەرژەوەندی کەمئەندامان نییە، بە پێچەوانەوە ئەم جۆرە هەوڵانە دژی بەرژەوەندییەکانی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەتە و هەوڵێکە بۆ شێواندنی پڕۆسەکە، بۆیە ئەو کەمئەندامانەی مووچەیان وەرنەگرتووە، دڵنیایان دەکەین بێ کێشە بەم زووانە مووچەکانیان وەردەگرن.
ئاریان ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی