له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێرێک، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاندووه که ته‌له‌فزیۆنی ئه‌م وڵاته نابینێت.
ماوه‌یه‌که که‌ناڵی 3 ی ته‌له‌فزیۆنی ئێران زنجیره درامایه‌ک به ناوی گاندۆ بڵاو ده‌کاته‌وه که تا ڕاده‌یه‌ک جیاوازیی پێوه ده‌بینرێت، ئه‌م درامایه باس له پلانی سیخوڕی ئه‌مریکا له ئێران، دانوستانه‌کانی ناوه‌کی و چه‌ندین پرسی سیاسی دیکه ده‌کات.
یه‌کێک له ئه‌کته‌ره‌کانی ئێران ڕۆڵی زه‌ریف له‌م دارامایهدا ده‌بینێت.
په‌یامنێرێک له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێران پرسیاری له محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف کردووه که ئایا ئه‌و درامایه و که‌سه هاوشێوه‌که‌ی ده‌بینێت که وه‌ڵام ده‌داته‌وه خۆشبه‌ختانه من ئه‌و درامایه نابینم.
سه‌ر له نوێ پرسیاری لێده‌کرێته‌وه که ئایا ته‌له‌فزیۆنی ئێران نابینێت یان ته‌نیا ئه‌و درامایه؟ زه‌ریف ده‌ڵێت من هیچ کات ته‌له‌فزیۆن نابینم./.
