وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران که سه‌ردانی نیۆیۆرکی کردووه، له به‌رامبه‌ر گوشاره‌کانی ئه‌مریکا هاته ده‌نگ و ڕایگه‌یاندووه که موڵه‌تی هاتووچۆی پێ‌نادرێت.
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف که به مه‌به‌ستی به‌شداری له کۆڕێکی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی شاری نیۆیۆرکی کردووه، ڕایگه‌یاندووه که حکومه‌تی ئه‌مریکا ته‌نیا له شاری نیۆیۆرک موڵه‌تی سه‌ردانی سێ بینای پێداوه.
ناوبراو ده‌ڵێت، له کاتێکدا که من بۆ ڕاییکردنی ئیش و کاره‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شاری نیۆیۆرکم به‌ڵام ئه‌مریکا ته‌نیا موڵه‌تی سه‌ردانیکردنی سێ بینای به من داوه./.