ماڵپه‌ڕێکی ئه‌مریکی ڕایگه‌یاندووه که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له شاری نیۆیۆرک له گه‌ڵ سیناتۆرێکی کۆماریخواز کۆبووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیتۆر له سه‌ر زاری چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی ئاگادار ڕایگه‌یاندووه که محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی پێنج شه‌ممه له نیۆیۆرک له گه‌ڵ ڕند پاڵ سیناتۆری کۆماریخوازی ئه‌مریکا کۆبووه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌لمۆنیتۆر، نوێنه‌رایه‌تی ئێران له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی سه‌باره‌ت به ورده‌کاری ئه‌م کۆبوونه‌وه نه‌داوه‌ته‌وه.
پێشتر زه‌ریف ڕایگه‌یاندبوو که له گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامی کۆنگرێس کۆبووه‌ته‌وه به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌کان له گه‌ڵ نوێنه‌ری تره‌مپ یان ئیداره‌ی واشنتن نه‌بووه.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاندووه که سیناتۆر ڕند پاڵ له که‌سانی نزیک له سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکایه./.
