وه‌زیری كار كاربوباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ،كارده‌كه‌ن بۆ باشتر كردنی ژیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كان و جێبه‌جێ كردنی یاساكه‌یان،گه‌ڕانه‌وه‌ی موچه بۆ چاودێری خێزان،به هاوكاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان.
كوێستان محه‌ممه‌د وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی،له چاوپێكه‌وتنێكدا، ڕاگه‌یاند:” وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌زاره‌تێكی به‌رفراوانه،پێوه‌ندی به‌سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه به‌تایبه‌ت چینه هه‌ژار و لێقه‌وماو ئه‌و چینه‌ی پێویستییان به هاوكاری هه‌یه،ئێمه یه‌كه‌م هه‌نگاوی كارمان گه‌ڕانه‌وه‌ی موچه‌یه بۆ ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی كه لیژنه‌ی پزیشكی بینینیهتهوه،زوڵم له كۆمه‌ڵێك كه‌مئه‌ندام كراوه به ناحه‌ق موچه‌كانیان بڕاوه له سه‌ره‌تایه هه‌وڵده‌ده‌ین مافه‌كان بۆ ئه‌وانه بگه‌ڕێنینه‌وه،به‌هاوكاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی.
هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی (100000) خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ناویان تۆماركراوه،مانگانه موچه وه‌رده‌گرن، ئه‌و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌ی موچه‌ی هه‌بێت له دامه‌زراوه‌یه‌كی وڵات ئه‌وه مانگانه بڕی (100000)هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت،وه ئه‌و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌ی هیچ موچه‌یه‌كی نه‌بێت،ئه‌وه مانگانه،بڕی (15000) هه‌زار دینار له حكوومه‌ت وه‌رده‌گرێت.
كوێستان محه‌ممه‌د وتیشی:” هه‌وڵده‌ده‌ین یاسایی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كان كه ماده و بڕگه‌ی زۆر گرنگی تێدایه په‌رله‌مان په‌سه‌ندی كردووه،به‌ڵام نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێ كردن،ده‌یبه‌ینه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ته‌واوی ئه‌و ماده و بڕگانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڕێز سه‌رۆكی حكوومه‌ت وه‌ك له كارنامه‌كه‌یدا هاتووه،به‌ڵێنی دا، ژیانێكی شایسته گرنگی تابه‌ت به كار‌و باری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كان ده‌ده‌ین،به‌ڵێنه‌كه به‌رینه سه‌ر و قه‌ره‌بویان بۆ بكرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ دروستبوونی قه‌رانی دارایی له ساڵانی ڕابردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی چاودێری خێزان كه هه‌ركه‌س بڕگه‌ی چاودێری خێزان بیگرتایهتهوه،مانگانه بڕی (150000) هه‌زار دینار وه‌ك موچه وه‌رده‌گرت،كه كه‌سانی خوار هێڵی هه‌ژاری و بێوهرژن و كه‌سانی به‌ساڵا چوو،هید ده‌گرته‌وه.
له‌و باره‌وه،وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێ:” له‌گه‌ڵ دروست بوونی قه‌یرانی دارایی سودمه‌ندانی تۆڕی چاودێری خێزان ئهوهاوكاریهیان بڕاوه كه مانگانهبڕی(150000) هه‌زاریان وه‌رده‌گرت، داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی موچه‌كانیان ده‌كه‌ن،به‌پێ زانیاریه‌كانمان له وه‌زیری كاروكار و باری پێشوو چاكسازی له لیستی تۆڕی چاودێری خێزان كراوه،گله‌ی هه‌بوو له‌سه‌ری ،هیوامان وایه له‌گه‌ڵ ده‌ست بهكاربوونمان له وه‌زاره‌ت لیستی تۆڕی چاودێری خێزان ئاماده‌بێت،پاكسازی لێكرابێت و بیخه‌ینه به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران،هه‌وڵبده‌ین یارمه‌تی مانگانهكانیان بۆ ببڕینه‌وه.
یه‌ك ڕۆژ پاش سوێند خواردنی كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كۆبونه‌وه‌یه‌كی دۆستانه‌یان،له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كان ئه‌نجامدا.
كوێستان محه‌ممه‌د وتی:” له دیداری دۆستانه‌ی وه‌زیره‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران گفتووگۆ كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی باش و گونجاو كارنامه‌ی حكوومه‌ت جێبه‌جێ بكه‌ین،حیزبه‌كان به‌ڵێنی زۆریان به هاوڵاتییان داوه،به‌ڵێنه‌كان له ناو كارنامه‌كه‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه،ده‌بێت چاكسازی بكه‌ین ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین به كۆتای هێنان به گه‌نده‌ڵێ،به‌ڵێنه‌كان دراون به هاوڵاتییان له ماوه‌ی حكوومڕانی چوار ساڵی ئاینده جێبه‌جێیان بكه‌ین”.
وه‌زیری كار وتیشی:” له‌گه‌ڵ بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تین كه ده‌بێت حكوومه‌ت ئه‌جێندای حیزب جێبه‌جێ نه‌كات،حكوومه‌ت حكوومه‌تی هاوڵاتییانبێت به‌گشتی ،ده‌ستی حیزب نه‌هێڵدرێت له ناوحكوومهت وه‌زیره‌كان كارنامه‌ی حكوومه‌ت جێبه‌جێ بكه‌ن،بۆیه ئێمه نه‌ك پشتیوانی ئه‌و قسه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین وه داكۆكی لێده‌كه‌ین،پڕێنسیپی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانییش بووه”.