وه‌زیری نه‌وتی ئێران ئه‌وه‌ی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه که هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاته‌که‌ی به‌و ڕێژه‌یه‌ی که له میدیاکاندا باس ده‌کرێت، دابه‌زینی به خۆوه بینیبێت.
بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه ڕایگه‌یاندووه که هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران به‌رده‌وامه به‌ڵام کاریگه‌ری گه‌مارۆکانیشی ڕه‌تنه‌کردووه‌ته‌وه.
وه‌زیری نه‌وتی ئێران هیچ ئامارێکی له‌م بواره‌دا نه‌خستووه‌ته‌ڕوو و ڕایگه‌یاندووه پێدانی هه‌ر چه‌شنه زانیارییه‌کی نه‌وتی له پێناو به‌رژوه‌ندییه‌کانی وڵاتی ئێران‌دا نییه./.
