وه‌زیری ڕۆشنبیری ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه که ته‌نیا خوا ده‌زانێت که بنیامین نتانیاهۆ پاش هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی ئیسرائیل له پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ده‌مێنێته‌وه یان نه.
مێری ڕیگیۆ وه‌زیری ڕۆشنبیری کابینه‌ی ئێستای بنیامین نتانیاهۆ له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به لێدوانێکی ئهویگدۆر لیبه‌رمه‌ن سه‌رۆکی پارتی ئیسرائیل ماڵی ئێمه‌یه، ڕایگه‌یاندووه که ته‌نیا خوا ده‌زانێت نتانیاهۆ له پاش هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی ئیسرائیل له پۆسته‌که‌یدا ده‌مێنێته‌وه یان نه.
ناوبراو که سه‌ر به پارتی لیکوده، ڕایگه‌یاندووه لیبه‌رمه‌ن سه‌رجه‌م کارته‌کانی سه‌رکه‌وتنی به ده‌سته‌وه نییه و ته‌نیا خوا ده‌زانێت که کێ ده‌بێته سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی ئیسرائیل.
ڕاشیگه‌یاندووه که لیبه‌رمه‌ن 20 ساڵه ته‌نیا درووشم ده‌دات و هه‌نگاوی کرداریی نییه./.