لە پاش تورکیا ئێستا وڵاتی هیندستان سەرقاڵە بە گرێبەستی کڕینی سیستەمی دژە مووشەکی ئێس ٤۰۰ ی ڕووسیا، ئەمەش بێ گومان پەرە بە هەژموونی مۆسکۆ دەدات و واشنتن نیگەران دەکات.
وەزیری بەرگری هیندستان ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی تا ساڵی ۲۰۲۳ ئەم سیستەمە پێشکەوتووەی بواری بەرگری وەردەگرێت.
سریپاد ناییک لە پەرلەمانی هیندستان ڕایگەیاندووە کە گرێبەستی کڕینی ئیس ٤۰۰ تا ساڵی ۲۰۲۳ بە کۆتایی دەگات.
هیندستان ساڵی ڕابردوو گرێبەستی کڕینی چەند سیستەمێکی بەرگریی لە گەڵ ڕووسیا بە بڕی ٥ ملیار و ٤۰۰ ملیۆن دۆلار واژۆ کردووە.
بەرپرسانی ئەمریکا باس لە ئەگەری سزادانی هیندستان بە پێی یاسای کاتسا دەکەن./.
