وەزارەتی بەرگری تورکیا لەڕاگەیەندراوێکدا گوتی، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی “چنگ-۳”دا لە باشووری کوردستان، شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە روویداوە، لە ئەنجامدا “۳” سەرباز کوژراون و “۷”ی دیکەش برینداربوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا ئەوەشهاتوە کە، لە ۲٤ کاژێری رابردوودا “۱۱” گەریلای پەکەکە لە باشووری کوردستان (لە ناوچەی حەفتانین لە سنووری زاخۆ) لەئەنجامی بۆردوومان و شەڕی دەستەویەخە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام هەتاوەکو ئێستا پەکەکە هیچ وەڵامێکی لەمبارەیەوە نەداوەتەوە،
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆش یەکشەممە ۲٤-۸-۲۰۱۹ وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەیەندراوێکی دیکەی لەبارەی هەمان بۆردوومان لە ناوچەی حەفتانینی زاخۆ بڵاوکردەوە، لەو راگەیەندراوەدا باسی شەڕی دەستەویەخە نەکراوە بەڵام تێیداهاتوە کە “۹” گەریلا لە ئەنجامی بۆردوومانەکە گیانیان لەدەستداوە، هاوکات هەپەگە رەتیکردەوە هیچ زیانێکی گیانیی هەبووبێت لەوشەڕەدا.