وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکوومه‌تى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئەمڕۆ یەک شەممە دابەش کردنی مووچە دەست پێدەکات.
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەکرد ئەمڕۆ یه‌کشه‌ممه ۸ى ئه‌یلول، مووچه‌ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و لیواکان دابەش ده‌کرێت.
ڕۆژى دووشه‌ممه موچه‌ى یه‌که‌کانى ۷۰ و ۸۰ى پێشمه‌رگه دابه‌ش دەکرێت،
ڕۆژى سێشه‌ممه،مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و ڕۆژى چوارشه‌ممه، موچه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى و ڕۆژى پێنجشه‌مە موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش دەکرێت،
ئەم لێدوانە پاش ئەوە دێت کە بڕیار وابوو ڕۆژی دووشەممە بەهۆی پشوی فەرمیەوە هیچ مووچەیەک لەو ڕۆژەدا دابەش نەکرێت.