ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق ڕای گەیاند زۆرێک لە گرفتەکان چارەسەر کراون و دوا بڕیار لەلای سەرۆکوەزیرانی عێراقە.
مەحموود حاجی ساڵح، ئەمڕۆ سێشەممە 2019.6.26 لە پرێس کۆفرانسێکدا ئاشکرای کرد: “ئێمە لە وەزارەوەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون پێشتر بۆ حەیدەر عەبادی و لە حکووەتی نوێشدا بۆ حەیدەر عەبادی، پەرلەمانی عێراق و هەموو دامودەزگا و لایەنە پەیوەنیدارەکان نامەمان ناردووە و داوای هاوتاکردنی مووچە و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسیی کوردستانمان لەگەڵ عێراق کردووە”.
ئاماژەی بەوەش کرد: “هاوکات بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە لەگەڵ دەزگای شەهیدانی عێراق و دەزگای زیندانیانی سیاسی گفتوگۆمان کردووە و لە کاتی یادی هەڵەبجەشدا درێژەمان بە گفتوگۆکان دا و پاشان لێژنەیەکی وەزارەت سەردانی بەغدامان کرد و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری عێراق سەرەتا گەیشتووینەتە هەندێک ڕێککەوتن، بەڵام هەندێ گرفتی یاسایی لە ماف و ئیمتیازاتی هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەیە و بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەی هاوبەشمان پێکهێناوە کە هەوڵ بدرێت ئەو یاسایانە وەک یەک لێ بکرێن بۆ ئەوەی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستانیش هاوتای عێراق بکرێت”.
مەحموود حاجی ساڵح، لەبارەی ماف و ئیمتیازاتی بەندکراوانی سیاسیش ڕای گەیاند: “لەمبارەوە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا جارێکی دیکە نووسراو کراوە بۆ دەزگای زیندانیانی سیاسی و ئەوانیش ڕەزامەندییان دەربڕیوە و نووسراویان بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و دوا بڕیار لەلای ئەوانە کە بە یەکجاری ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ زیندانیانی سیاسیی کوردستان تەرخان کراوە لەگەڵ ماف و ئیمتیازاتەکانیان بخرێتە سەر دەزگای زیندنیانی سیاسیی عێراق”.
گوتیشی: “گرفت و بەربەستەکان زۆرینەیان چارەسەر کراون و کەمیان ماوە و چاەڕوانی دوا بڕیای عێراقین، چونکە هیچ نووسراێک نەماوە کە ئێمە وەک وەزارەت هیچ نووسراوێکی دیکە نەماوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی نەنێرین و ڕەوانەی بەغدای نەکەین و دوا بڕیاریش لەلای سەرۆکوەززیرانی عێراقە کە یەکلایی ببێتەوە و ماف و ئیمتیازات و مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندنیانی سیاسیی هەرێم بخرێتە سەر حکوومەتی عێراق و لە وەزارەتی دارایی پارەیان بۆ خەرج بکرێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد: “ئێمە ساڵانە ١٦ هەتا ١٧ ملیار دینار بۆ کرێی خوێندنی ڕۆڵەکانی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی خەرج دەکەین و بەختەوەرانە لەم ڕۆژانەدا بڕیار دراوە کە کرێی خوێندن و هاتوچۆ و دەرماڵەی خوێندکاران و قوتابیان لە شوێنە ئەهلی و حکوومییەکان کە کوڕ و کچی شەهیدان و زیندانیان سیاسی تێیدا دەخوێنن، خەرج بکرێت”.