وەزیری ناوخۆی عێراق هەواڵی دەستبەسەربوونی ئەنجامدەرێکی هێرشە ڕۆکێتییەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە بەغدا ڕاگەیاند.
عوسمان غانمی بە ئاماژە بەوەی کە لە هێرشەکەی ئەم دواییە 8 رۆکێت ئاراستەی ناوچەی سەوز کراوە، وتی کە حکومەتی عێراق چەند پلانێکی بۆ پاراستنی باڵیۆزخانە و ناوەندە دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی دەرەوە لە بەغدا ئامادە کردووە.
غانمی وتی کە یەک لەو کەسانەی کە دەستی لە هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکادا هەبووە، دەستبەسەر کراوە.
پێشتر کەناڵی سکای نیوز ڕایگەیاندبوو کە حکومەتی بەغدا بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز و ناوەندە دیپلۆماسییەکان کەڵک لە 3 هەزار هێزی ئەمنی وەردەگرێت./.
