پەکەکە : تورک کورد وەک مروڤ نابینێت
مێھڤان مجید : روومال
پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە داخویانێکی تایبەت بە ڕوومال باس لە بوردومانی فروکە جەنگییەکانی تورکیا دەکات و دەڵێت تورک کوردەکان بە مروڤ نازانێت.
دیار دەنیز ئەندامی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە وتی :” ئارتەشی تورکیا لە ھەموو لایەکەوە بوردومانی کورد دەکات ، و جیاوازی لە نێوان هیچ کوردێکدا ناکات،
تورکیا ھێرش بۆ سەر ئێمە دەکات و ناوچەکانی کوردستان بۆردومان دەکات و خەڵکی سڤیل و گەریلا کانی ئێمە شەھید دەکات،
ھاوکات دیار باسی لە ڕۆڵی بەشێک لە پارتە سیاسییەکانی باشور کردو وتی؛ بە گوێرەی پێویست ھەڵۆیست بەرامبەر ئارتەشی تورکیا وەرناگرن .
دیار دەنیز وتیشی :” مخابن بەشێک لە پارتە سیاسییەکانی باشور بە گوێرەی پێویست ھەڵویست بەرامبەر شەھید کردنی خەڵکی سڤیل و گەریلاکانی ئێمە وەرناگرن ، و پێویستە ھەستی نەتەوایەتی و کوردایەتی بەرز ڕاگرن،
لە پرسیارێکی روومالدا سەبارەت ئەوەی کە خەلک گلەی لە پەکەکە ھەیە و دەلێن بە بیانوی ھەبونی پەکەکە فروکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری ئێمە بوردومان دەکەن،
دیارلەوەڵامدا وتی :”ئامانجمان پاراستنی باشور و خەلکی باشورە و گشت کوردەکانە ، نە ھاتوین بو زەرەر گەیاندن بە خەلکی سڤیل ، و تورکیا ھیچ جیاوازی لە نێوان کوردا ناکات ، و کورد لە کوێ بت تورک بوردومانی دەکات و لەناوی دەبات تورکیا کورد وەک مروڤ تەماشاناکات،
نابراو زیاتری وت :” ماوەیەکی درێژە بە تایبەت لەم مانگەدا ، تورکیا ھێرشەکانی خۆی زیاد کردوە ، و ئامانجی تورکیا گرتنی چیای خواکورکە ، و ھەموو سنوری کوردستانە ، بە فڕۆکە جەنگییەکانی خۆی و ھەلیکوپتەرەکان ھێرشی ئێمە دەکات و بوردومانمان دەکات،
دیار ئاشکراشیکرد :” تورکیا بزانێت کورد لەکوێیە بوردومانی دەکات و شەھیدی دەکات ، نایەوێت کورد بە ئازادی و سەربەستی بژین ، با تورکەکان بزانت ، ئێمە کورد دەپارێزین و خەبات دەکەین و چالاکیەکانی ئێمە بو رێگری بوردومانی تورکیا بەردەوام دەبێت .
ناوبراو زیاتر دواووتی :” ئێمە لەژێر کاریگەری ھیچ دەوڵەتێک ئیش ناکەین ، ئامانجمان تەنیا پاراستنی ئاشتی و ئارامی کوردستانە ، بەلام تورکیا پێچەوانەی ئێمە ئاشتی ناوێت و بەدوای شەڕەوەیە،
دیار ئاشکراشی کردکە :” با بۆ ھەر کەسێک ڕونبێت ، ئایا گەریلا کورد دەپارێزێت یان چەکدارەکانی تورکیا ؟
بێگومان گەریلا کورد دەپارێزیت و گەنجی گەریلا خوی دەکاتە قوربان و شەھید دەبێت بۆ ئەوەی کوردەکانی دیکە پارێزراوبن “.
شایانی باسە لە چڕبونەوەی شەری ئەم مانگەدا تا ئێستا ژمارەیک لە گەریلا برینداربون ، و نزیکەی ٢٠ گەریلاش گیانیان لەدەستداوە ، لە بەرامبەریشدا زیاتر لە ٦٠ کەس لە ئەرتەشی تورکیاش کوژراون