پارتی دیموكراتی كوردستان،له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌وشاره‌ی به‌جێ هێنشتووه باره‌گاكانی هێزه عێراقییه‌كانی تێدایه،له ئێستادا به‌رپرسانی ئه‌و حیزبه باس لهوهدهكهن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ڕێكه‌وتن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه‌ركوك و باره‌گاكانیان وه‌رده‌گرنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای پارتی له كه‌ركوك به ڕووماڵی ڕاگه‌یاند:” پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركوك ته‌واوی باره‌گاكانی وه‌رده‌گرێته‌وه له هێزه سه‌ربازییه عێراقییه‌كان،بۆئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق ڕێكه‌وتووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ڕووماڵ گوتی:” پارتی له ئێستادا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق زۆر نزیكه بۆیه هه‌موو كاره‌كان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی باره‌گاكانیان وه‌ربگرنه‌وه، به‌فه‌رمیی له‌و شاره باره‌گاكانیان بكه‌نه‌وه.
به‌هۆی ڕێفراندۆم و ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 پارتی ته‌واوی باره‌گاكانی له‌و شاره چۆڵكرد له ئێستادا باس له‌وه‌ده‌كرێت له‌ماوه‌یه‌كی زۆر نزیك به‌فه‌رمیی پارتی ده‌ست به‌كاری حیزبی له‌و شاره ده‌كات.