پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی، لهگوفتوگۆدایه له‌باره‌ی ڕه‌وشی ئاسایی كردنه‌وه‌ی پارێزگای كه‌ركوك،گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه بۆ پارێزگای كه‌ركوك.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به ڕووماڵی ڕاگه‌یاند:” پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پارێزگای كه‌ركوك چه‌ندین پۆستی گرنگ له‌و شاره وه‌رده‌گرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆستانه‌ی له ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر له ده‌ستی داوه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ڕووماڵ گوتی:” پارتی له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كه‌ركوك چه‌ندین پۆستی ئیداری و سه‌ربازی له‌و شاره وه‌رده‌گرێت،بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش پارتی ئاماده‌كاری كردووه،وه كه‌سانی نوێش بۆ پۆسته‌كان دیاری ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ:” له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو لیژنه‌ی باڵای هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك،داوا كراوه پارتی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شاره،له به‌رامبه‌ردا پارتی مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌بووه ده‌بێت دۆخی كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه،به‌رپرسه كورده‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ركاره‌كانیان،هێزه عێراقییه‌كان كه‌ركوك چۆڵبكه‌ن،كۆتایی به حوكمی سه‌ربازی بێت.