وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕەخنەی لە لایەنە سیاسییەکانی شێعە گرتووە و ڕایگەیاندووە کە ئەوان سەرەتا بەڵێنی پاڵپشتی و ئازادی تەواویان لە پێکێنانی کابینەدا بە مستەفا کازمی دابوو بەڵام ئێستا لێی پاشگەز بوونەتەوە.
ئارام باڵەتەیی ڕایگەیاندووە کە ناکۆکی لایەنە شێعەکان بووەتە هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق.
ناوبراو وتی: هەڵوێستی کورد ڕوونە، ئێمە کاندیدەکانی خۆمان هەڵدەبژێرین و پاڵپشتیش لە کازمی دەکەین.
بە وتەی ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق دۆخەکە مەترسیدارە و لە ئەگەری شکستی هەوڵەکانی کازمی عێراق بەرەو ئاقارێکی نادیار دەبرێت و سەرەڕای ئەمەش لایەنەکان چاوەڕوانی دوایین وادەن کە 9 ی مانگی پێنجە./.
