شەڕێکی نوێ لە ئارادایە
کاردۆ جمعە – ڕووماڵ نێت.
پارتی هێزێکی سەربازی ئەنێرێتە چەند ناوچەیەکی نزیک ناحیەکانی دەوروبەری ئاکرێ بەمەبەستی تەنگەتاو کردنی گەریلاکانی پەکەکە لەو ناوچەیە.
ئاژانسی فوڕات نیوز ڕایگەیاند” بەپێی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو پێمان ڕایەگەیاندراوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە خۆ ئامادەکردندایە بۆ ئەوە ی کە هێزە سەربازییەکانی لە کۆی شارو شارۆچکە و ناوچەکانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کۆ بکاتەوە.
هەروەها ڕایگەیاند ” پارتی لە ئێستادا خۆی
ئامادە دەکات بۆ ناردنی هێز بۆ هێڵی قادشێ – بامەڕنێ، شارۆچکەکانی چەمانکێ، باکرمان، بامشمش، دینارتە، پێدەچێت پەدەکە هێزە سەربازییەکەی لەو ناوچانە جێگیر بکات و بەو شێوەیە هەندێک گردی دەوربەری ئەو شارۆچکانە کۆنترۆڵ بکات.
هەروەها ئاژانسی فوڕات نیوز ئەوەشی ئاشکرا کرد ” هۆکاری جێگیرکردنی هێزی سەربازی پارتی لەو ناوچانە دژی ئاڕاستە و مانەوەی گەریلاکانی(پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە)یە مەبەست تەنگەتاوکردنیانە و هەروەها ڕێ خۆشکردنە بۆهاتنەناوەوەی سوپای تورکیاو دروست کردنی شەڕ و ئاریشە لەو ناوچانەدا.
ئەوەش لە کاتێکدا لەو ناوچانەدا پێشمەرگە بوونی هەیە و لە هەمانکاتیشدا گەریلاکانی پەکەکەش لەوێ ئەرکیان پاراستنی خاکی کوردستانە.