ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی 422 ملیار دینار بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان ده‌نێرێت و به گه‌یشتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌توانرێت مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه بدرێت که تا ئێستا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی دارایی حکومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ته‌رخان کراوه و ده‌خرێته سه‌ر حسێبی لقی بانکی ناوه‌ندی له هه‌ولێر.
به گه‌یشتنی ئه‌و پاره‌یه دابه‌شکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خێراتر ده‌بێت و تا 23 ی ئه‌م مانگه‌ش مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌کان دابه‌ش ده‌کرێت.
حکومه‌ت هێشتا بڕیاری پێدانی سێ مووچه فه‌وتاوه‌که‌ی ئه‌مساڵی نه‌داوه و بۆ کابینه‌ی نوێ ده‌ستاوده‌ست کراوه. ئێستاش هه‌مان نیگه‌رانی هه‌یه که ئایا به هاتنی پاره‌که‌ی به‌غدا دیسانه‌وه حکومه‌ت پێدانی مافی مووچه‌خۆران پشتگوێ ده‌خات یان لانیکه‌م بۆ یه‌ک جار ڕاست و درووست ئه‌و مافه به‌وان ده‌دات./.