پارێزگاری ترابزون داوای لێبوردن لە کورد کرد
مێھڤان مجید : روومال
لەپاش “١٤”ی مانگی ڕابردو گروپێکی گەشتیاری کورد لە پارێزگای دھۆکەوە ڕۆشتن بۆ ولاتی تورکیا ولە “١٨”ی مانگدا لە لایەن چەند کەسێک لە شاری “ترابزون” ھێرش کرایە سەر ئەو گەشتیارانە و لە ئەنجامدا “٩” کەس دەستگیرکران ، ئەمرو پارێزگای ،ترابزون، لە پێگەی تایبەتی خوی لە تویتەردا وێنەیەکی ئالای کوردستان بڵاوکردەوە و داوای لێبوردن لە کورد کرد،
مستەفا ئاکوێل پارێزگاری ترابزون لە تویتەر لە پێگەی فەرمی خۆیدا ، وێنەیەکی ئالای کوردستان بلاو دەکات و تیایدا بە ناوی خۆی و گشت خەڵکی “ترابزون” داوای لێبوردن لەتەواوی خەڵکی کوردستان دەکات .