ئەندامێکی ئەنجومەنی ژارێزگای سلێمانی
رایگهیاند، خەونی شەقامی بازنەیی 100 مەتری بچوک دەكرێتەوە بۆ جووت سایدێكی روتی بێ خزمەتگوزاری لەنێوان تاسڵوجە و عەربەتدا،
رێكهوت زهكی، ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی له نوسینێكدا له فهیسبووكی خۆی نوسیویهتی، “خەونی شەقامی بازنەیی 100 مەتری وا بچوک دەكرێتەوە بۆ جووت سایدێكی روتی بێ خزمەتگوزاری لەنێوان تاسڵوجە-عەربەت و پێویستە دانیشتوانی ئەم شارەئاگادار بێت،یەک دیناریش بۆ ئەومەبەستە تەرخان نەکراوە،
بۆدەستپێكردنی پرۆژەكە نە 90 ملیارەكەی سەرەتاو نە 50 ملیارەكەی دواتریش تەنیا ژمارەی سەر كاغەزن”.
دهشڵێت، “وەك نوێنەرێكی خەڵك ئـەوەندەی توانیبێتم لەو پرسانەی كە گشتین و ستراتیژین رونم كردۆتەوەو خستومەتەڕوو، بەتایبەت لەو جێگایەی گەیشتوینەتە حەدی بێدەسەڵاتی،
هاووڵاتیانی ئـەم پارێزگایە مافی خۆیان بووە ئـاگاداربن بۆچی حاڵی شەقام و سەوزایی و ئـاوی ماڵان و پرۆژە ستراتیژیەكانیان لێكراوەتە عوقدە.
رێكهوتن زهكی ئەوەشی وت “بابەتی شەقامی 100 مەتری یەكێكە لەپرۆژە ستراتیژییەكانی شاری سلێمانی كە خزمەتی گەورە بەژێرخان و كەرتی گواستنەوەو ئـاوەدانی ئـەمشارە دەكات، بەڵام مخابن خەونی شەقامی بازنەیی 100 مەتری وا كورت دەكرێتەوە بۆ جووت سایدێكی روتی بێ خزمەتگوزاری لەنێوان تاسڵوجە-عەربەت، ئـەوەی رای گشتی ئـەم شارە پێویستە ئـاگاداری بێت”.
رونیشیكردووهتهوه، “تائـێستا یەك دینار نەخراوەتە خزمەتی دەستپێكردنی پرۆژەكەوە، نە 90 ملیارەكەی سەرەتاو نە 50 ملیارەكەی دواتریش تەنیا ژمارەی سەر كاغەزن، هەروەها بەمەی ئـێستا هەنگاوی بۆ دەهاوێژرێت شتێك نییە بەناوی شەقامێكی بازنەیی 100 مەتری، بەڵكە تەنیا دەمێنێتەوە بەشێكە لە 3 بەش، كەتەنیا جووت سایدی تاسڵوجە-عەربەتە، چونكە دوو بەشەكەی تری پرۆژەی نیشتەجێی و گەشتیاری مۆڵەتداری دیكەی لەسەر دروستكراوە”.
ئەندامەكهیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكراشیكردوە، “بەداخەوە ئـەو لەتە بازنەیەشی كە لەشەقامەكە دروستدەكرێت هەندێك بڕگەی لێ لادەدرێت، دەسەڵاتی ئـیداری و مالی لەم بابەتەدا لای ئـەنجومەنی پارێزگاو پارێزگاریش نییە”.