چەند ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی عێراق لە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بەردەوامن و بۆ ئەو مەبەستەش نامەیەکی فەرمی ئەو پرۆژەیان ڕادەستی سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کردووە.
لە ڕاگەێندراوێکدا کە واژۆی هەر یەک لە ڕێبوار کەریم، غالب محەممەد و سەرکەوت شەمسەدین ی لە سەرە، بە نوێنەرایەتی ئەو ئەندامانەی پەرلەمانی عێراق کە داوای گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانیان کردووە، هاتووە کە بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان لە گەڵ سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبووینەتەوە.
لە درێژەی ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە کە پرۆژەکە بە فەرمی ڕادەستی هەیسەم جبوری سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کراوە.
ئەو سێ ئەندامە کوردەی پەرلەمانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت./.
