پزیشکێکی پسپۆڕی ئێرانی ژمارەیەکی پێوانەیی بە ناوی خۆیەوە تۆمار کردووە. ئەو تا ئێستا ۷۰۷٥ نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەی بۆ نەخۆشەکانی کردووە.
محەممەد حوسێن نورباڵا پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەی بەقیەتووڵای شاری تاران نازناوی کەسایەتی نێودەوڵەتی چاندنی گورچیلەی پێ بەخشراوە.
ناوبراو ماوەی ۲۰ ساڵە کە بەردەوام لەو نەخۆشخانەیەدا چالاکی دەکات./.
