لەڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی ڕاپەڕیندا هاتوەکە؛”بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ریه‌تی ئاسایشی سه‌نگه‌سه‌ر و بنكه‌ی هاتووچۆی سه‌نگه‌سه‌ر سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) مه‌فره‌زه‌یه‌كی هاوبه‌شیان پێكهێنا به‌مه‌به‌ستی دانانی بازگه‌ی كاتی بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر به سه‌رپێچیكاران، پاش ئه‌وه‌ی ده‌یویست به بازگه‌كه‌دا تێپه‌ڕێت مه‌فرزه هاوبه‌شه‌كه تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی ( ب . ئ ) ده‌ستگیر كرد كه پێشتر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه به مادده‌ی 413، دوای پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كه‌شی بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆره‌كانی حه‌بی ترامادۆڵ و كریستاڵ دۆزرایه‌وه.
هەرلە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوشە؛”تۆمه‌تباری شۆفێر سه‌رنیشینێكی له‌گه‌ڵ دا بووه و دادوه‌ر بڕیاریدا به ڕاگیركردنی شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به مادده‌ی 413 و سه‌رنشینه‌كه‌ی به مادده‌ی 14 له یاسایی مادده هۆشبه‌ره‌كان، وه ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یان، پاش گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی په‌ڕاوه‌كه هه‌واڵه‌ی یاریدهریهتی ئاسایشی قه‌ڵادزێ كرا. مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.