پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند”کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر ( قەڵادزێ ) ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیکاب/نیسان) و تراکتۆرێکی جۆری ( فوڕگسن ) خۆیان بەیەکدا کێشاو بەو هۆیەشەوە شۆفێری تراکتۆرەکە بەناوی ( ع . ع . ع ) لەدایک بووی 1950 دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر گیانی لەدەستدا.
پۆلس گوتیشی؛”ناوبراو باوکی 15 کوڕ و کچە و پیشەی کاسب بووە، دوایی ڕووداوەکەش مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر گەیشتونەتە شوێنی مەبەست، بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 24 لە یاسایی هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ڕاگیر کراوە، دوای توێکاری بۆ تەرمەکەش ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.